AP ١٤٠٤ گوڵان ٣٠ ١٩:١٤

پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێم لە زێڕین‌ترین دۆخی‌دایە

پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێم لە زێڕین‌ترین دۆخی‌دایە

سەرکۆنسولی ئێران لە هەرێمی کوردستان بە داکۆکی لەوەی کە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێم لە زێڕین‌ترین دۆخی‌دایە، داوای لە پارێزگارانی ئەمبەر و ئەوبەری سنوورەکان کرد کە لە پێناو گەشەی پەیوەندییەکان زۆرترین تەرکیزیان بخەنە سەر بازرگانان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز ئەسەدی ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌شەممە لە ڕیوڕەسمی کرانەوەی دانیشتنی سنە بۆ پارێزگارانی ئەمبەر و ئەوبەری سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان، بە ئاماژە بە راسپاردەی خۆی لە لایەن وەزارەتی دەرەوە بۆ گەشەی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان، جەختی کرد: خەڵکی هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەی وڵاتانی تر، حەز و دۆستایەتییەکی تایبەتیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.

ناوبراو وەک نمونەی قووڵتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هاتوچۆی موسافیران لە هەرێمەوە بۆ ئێران و پڕۆژەگەلی گەورەی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد و داوای لە پارێزگارانی ئەمبەر و ئەوبەری سنوورەکان کرد کە لە پێناو گەشەی پەیوەندییەکان زۆرترین تەرکیزیان بخەنە سەر بازرگانان.

ئەسەدی بە ئاماژە بە پرسە ئەمنییەکان وەک تاقە نیگەرانیی ڕابردوو و نرخاندنی هەلومەرجی ئێستا وەک دۆخێکی زێڕین و بێ‌هاوتا بۆ هاوکاری، ڕایگەیاند: پارێزگارانی سنووری و هەموو چالاکان دەبێ ئەو دەرفەتە زێڕینە بۆ گەشەی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارە سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، زانکۆیی و گەشتیاری بقۆزنەوە.

News ID 55104

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha