بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕەسووڵ موهاجێر، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێوڕەسمی دانیشتنی پارێزگارانی هەرێمی کوردستان و کوردستانی ئێران لە ساری سنە، نۆرۆزی بە میراتێکی گەورە و هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستان زانی و وردبینی لە داڕشتنی کات و سات و چرکەی هاتنی ساڵی نوێی لەم دەڤەرەدا بە نیسبەتی وڵاتانی ڕۆژئاوایی، بێ وێنە وەسف کرد.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە هاودەردیی خەڵکی ئێران لەگەڵ خەڵکی کوردی هەرێمی کوردستان لە کارەساتەکانی هەڵەبجە و کۆڕەوەکاندا کرد و وتی: ئەم هاودڵییە مایەی شانازی و هێمای هاوڕیزی و یەکدڵیی قووڵی گەلانی ئەمبەر و ئەوبەری سنوورەکانە.
جێگری دیپلۆماسیی ئابووریی وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ڕۆڵی پارێزگارانی ئەمبەر و ئەوبەری سنوورەکانی لە گەشە و دابینکردنی پەیوەندییەکاندا نرخاند و وتیشی: لەمناوەدا بوارەکانی ئابووری و بازرگانی، گرنگترین بوارەکانی هاوکارین، کە نابێ تەنیا بە سنوورە فیریکییەکان ببەسترێتەوە، بەڵکوو دەبێ پشتئەستوور بێت بە پەیوەندییە قووڵی و ڕۆحییەکانی نێوان هەر دوو لا. هەر بۆیە گەشەی گەشتیاری و لەوان زیارەتی، مێژوویی و تەندروستی لە گرنگترین هۆکارەکانی تۆکمەی پەیوەندییەکانە.
Your Comment