AP ١٤٠٤ گوڵان ٣٠ ١٧:٢٢

زەروورەتی تۆکمەی پەیوەندیی فەرهەنگیی نێوان کوردستانی ئێران و هەرێم

زەروورەتی تۆکمەی پەیوەندیی فەرهەنگیی نێوان کوردستانی ئێران و هەرێم

نوێنەری وەلی فەقێ لە کوردستان وتی: دەبێ پەیوەندیی فەرهەنگیی نێوان کوردستانی ئێران و هەرێم تۆکمەتر بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەضا پوور زەهەبی ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌شەممە لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی دانیشتنی پارێزگارانی هەرێمی کوردستان و ئێران لە هوتێل شادیی شاری سنە، جەختی لە گرنگیی تۆکمەکردنی پەیوەندییە فەرهەنگی و زانستییەکان، بەڕیوەبردنی فیستیڤاڵی هونەری، ئەدەبی و سینەمایی هاوبەش و ئاسانکاری بازرگانی و سەرمایەدانەریی نێوان دوو ناوچە، ڕاکێشانی سەرمایەدانەر بۆ گەشەی بەرامبەر کرد و خوازیاری کرانە جەمسەری گەشتیاریی پارێزگای کوردستان و هەرێمی کوردستان لە ئاساتی ناوچەدا بوو.

پوور زەهەبی هەروەها جەختی لە هاوکاریی فەرهەنگی و ئابووریی نێوان دوو ناوچە لە پێناو دەوڵەمەندترکردنی فەرهەنگ و زمانی کوردی کرد و وتیشی: کرانەوەی ناوەندە زانستییە هاوبەشەکان زەروورەتێکە بۆ پێشخستنی ئامانجەکان لە بواری تەکنۆلۆژیا و تۆکمەکرانی زمانی کوردی وەک زمانێکی ڕیشەدار.

News ID 55101

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha