بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش لهۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە پارێزگارانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی سنە، بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگا سنوورییەکانی ئێران و هەرێم لە سنە، ئامانج لە ئەو کۆبوونەوەیەی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ئابووری و فەرهەنگی نێوان دوو ناوچەکە و پێکهێنانی وەرزێکی نوێ لە هاوکارییە سنوورییەکان ڕاگەیاند.
پارێزگاری کوردستان وتیشی: ئەو کۆبوونەوە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە لە هەرێم و کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا و کوردستان بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتیشی: ئێمە دەمانەوێت کە پێوەندییە لە مێژینەکانمان لەگەڵ هەرێم تۆکمە بکەینەوە و بتوانین دەسکەوتێکی گونجاو بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندیەکانی نێوان دوولایەنەکە پێشکەش بکەین.

پارێزگاری کوردستان وتی: کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگا سنوورییەکانی ئێران و هەرێم لە سنە وەرزێکی نوێ لە هاوکارییە سنوورییەکان و پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستانە.
News ID 55095
Your Comment