AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٨ ٢١:٤٣

مەحسون قرمزگوڵ: کێشەی تورکیا گەندەڵییە، نەک تیرۆر

مەحسون قرمزگوڵ: کێشەی تورکیا گەندەڵییە، نەک تیرۆر

هونەرمەندی ناسراوەی کوردی تورکیا لە کاردانەوە بە بڵاوبوونەوەی لیستی هونەرمەندانێک کە پاڵپشتیی حکوومەتی تورکیایان نەکردووە، دەوڵەتی تورکیای بە گەندەڵی پێکهاتەیی و نادادپەروەری تۆمەتبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحسون قرمزگوڵ فیلمساز و هونەرمەندی ناسراوەی کوردی تورکیا، لە کاردانەوە بە بڵاوبوونەوە و تۆمەتبارکرانی چەندین کەسایەتی هونەری لە لیستێک بە ناوی "ئەوانی تورکیای بێ تیرۆریان ناوێ" لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا بە توندی ڕەخنەی لە گەندەڵیی بەرپرسانی تورکیا گرت و نووسی: ئەو کاتی ئێمە بانگەشەی برایەتیمان دەکرد، هەموو هەوڵمان ئەوەبوو کە کەس لەم وڵاتەدا نەکوژرێ و دایکان شین نەگێڕن. بەلام ئێستا کێشەی گەورەتر لە تیرۆر، گەندەڵییە و گەورەترین تیرۆریست سیاسەتوانێکە کە دەستی لە گەندەڵی ئابووریدایە.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە دزران و گەندەڵیی سێ هێندەی گۆژمەی تەرخان‌کراو بۆ شەڕی ناوخۆیی لە تورکیادا، وتیشی: من دەمێک ساڵە بۆ ئاشتی لەم وڵاتەدا فیلم دروست دەکەم و گۆرانیم چڕیوە، بەڵام تا کاتێک گەندەڵی و نادادپەروەری بەو بەربڵاوێتییە لە تورکیادا هەیە، تەنانەت ئەگەر ئاشتیش دەستەبەر بکرێت، ئەم وڵاتە قەت ڕووی ئاسایش و پێشکەوت بەخۆوە نابینێت.

قرمزگوڵ هەروەها ڕوو لە ڕۆژنامەنووسانی ڕەوتی زاڵ، جەختی کرد: گەندەڵی هاوکێشی تیرۆریزم و بگرە دە هێندەی تیرۆر مەترسیدارترە. کەواتە ئەگەر پیاون، ئەوانی نووسیومە لە تەلەڤیزیۆن و چاپەمەنییەکانتاندا بڵاوی بکەنەوە.

News ID 55071

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha