AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٤ ١٨:٠٣

قالیباف: ئێران شەڕخواز نییە و تەسلیمیش نابێت

قالیباف: ئێران شەڕخواز نییە و تەسلیمیش نابێت

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتی: لێدوانەکانی ترامپ، ڕەنگدانەوەی ئەو سیاسەتانە بوو کە ساڵانێکە ناوچەی ئێمەی ناهێمن کردووە. ئێران بەدوای شەڕخوازییەوە نییە و تەسلیمیش نابین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە وتاردانی لە نۆزدەهەمین کۆنفڕانسی کۆمکاریی نێوان‌پەرلەمانیی وڵاتانی ئیسلامی(PUIC) بە ئاماژە بە دۆخی ناوچە و قەیرانە ژینگەیی و نائەمنیی ناوچەکە بە هۆی شەڕخوازی و کۆمەڵکوژییەکان و لەوان دۆخی خەڵکی چەوساوەی فەلەستین لەسای پەلامار و دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی وەدی هاتووە، وتی: لەوڕۆکەدا گریمانەی تەکوزیی نێودەوڵەتیی پشتئەستوور بە یاسا بەرەڕووی گومان و دڕدونگی بۆتەوە و نامتمانەیی بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان گەیشتۆتە نزمترین ئاستی مومکینی.

ناوبراو سەرچاوەی ئاژاوەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای گرێ‌دایەوە بە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە ڕژیمی زایۆنی و لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ هەمبەر بە ئێران، ڕایگەیاند: داوا لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکەین چاوەکانی بکاتەوە و بەڕەوڕووی ئەم ڕاستییە ببێتەوە کە پێگەی بەرخۆدان لە دڵی خەڵکدایە و هەر ئەوەندە بەسە بزانێت کە لە دوا ڕاپرسێنەوەیەک کە لە خەڵکی غەزە و کەرتی ڕۆژئاوایی کراوە، پاش زیاتر لە یەکساڵ و نیو بوردۆمان، هێشتاش بەرخۆدان زۆرترین پێگە و خۆشەویستیی لای ئەو خەڵکە هەیە.

قالیباف جەختی لەوەش کرد: لێدوانەکانی ترامپ دەنگدانەوەی ئەو سیاسەتانە بوو کە ساڵگارێکە ناوچەی ئێمەی بەرەوڕووی ناهێمنی کردووە. ئێران بەدوای شەڕخوازییەوە نییە و تەسلیمیش نابین. ئێمە لەگەڵ درواسێکانمان برادەرین و دژی ئاژاوەنانەوەی ئەمریکاییەکان لە ناوچەدا بۆ گەرمکردنی بازاڕی چەک و چۆڵین.

News ID 55024

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha