بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وێستگەی کارەبای مونتەزرۆلقائم لە کەرەج بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکات و هیچ کێشەیەکی نییە.
عەلی خادمی، پەیامنێری مێهر لە وێستگەی کارەباوە ڕاپۆرتی دا کە هیچ نیشانەیەکی ئاگرکەوتنەوە و ڕووداو لەو هێزگە بەدی نەکراوە.
ئەم ڕاپۆرتە دوای دەنگۆی ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەی کارەبای کەرەج لە نزیکی شاری تاران بڵاوکراوەتەوە، بەڵام چاودێری مەیدانی ئاماژە بەوە دەکات کە چالاکییەکانی وێستگەکە وەک ئاسایی بەردەوامن .
لە تەنیشت ئەم هێزگە شوێنێکی کۆکردنەوەی زبڵ و کارتۆن سووتابوو و دووکەڵێکی ڕەشی لێ هەستا کە هەندێ میدیای دژبەری ئێران بە پەلە هەواڵی ئاگر تێچوون و سووتانی هێزگەکەیان بڵاوکردەوە.
Your Comment