AP ١٤٠٤ گوڵان ١٠ ١٠:٢٢

ئێران تەکنەلۆژیای دروستکردنی ژێردەریایی مووشەک هاوێژی بەدەستهێناوە

ئێران تەکنەلۆژیای دروستکردنی ژێردەریایی مووشەک هاوێژی بەدەستهێناوە

فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاند، ئێران ئەو تەکنۆلۆژیایەی دەستکەوتووە بۆ دروستکردنی ژێردەریایی مووشەک هاوێژ بە خێرایی نائاسایی 116گرێ (یەکسانە بە 215کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا).

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارس، دەریاوان عەلیرەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاند کە ئێران تەکنۆلۆژیای دروستکردنی ژێردەریایی مووشەک هاوێژ بە خێرایی نائاسایی 116گرێ (هاوتای 215 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا)ی بەدەستهێناوە.

ڕایگەیاندووە: "دوای تێپەڕاندنی سەرکەوتووانە لە تاقیکردنەوە تەکنیکی و تایبەتمەندەکاندا، ئەم کەشتییە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی لە ئاوەکانی کەنداوی فارسدا".

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر خۆبژێوی هێزی دەریایی ئێران لە دروستکردنی جۆرەکانی کەشتی و مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەشتی ژێرئاوگەرڕ وتی: شەو و ڕۆژ کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی کەنداوی فارس.
دەریاوان تەنگسیری بە ئاماژەدان بە هاتوچۆی ڕۆژانەی زیاتر لە 80 کەشتی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەی بە یەکێک لە ئەرکەکانی هێزی دەریایی ئێران زانی و وتی: "نائەمنی لە گەرووی هورمز کاریگەریی نێودەوڵەتی بەرفراوانی لەسەر ئابووری جیهانی هەیە، بۆیە پاراستنی ئاسایشی لە هەموو شتێک گرنگترە".

News ID 54842

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha