AP ١٤٠٤ گوڵان ٩ ١٤:٤٦

بژاردەی سەربازی جۆلانی دژی کوردی سووریا

بژاردەی سەربازی جۆلانی دژی کوردی سووریا

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی کەرەستەی سەربازیی بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ناردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیک لە ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی بە پشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان ڕایانگەیاند کە ڕژیم کەرەستەی سەربازیی خۆی بۆ ناوچە جێناکۆکەکانی بەنداوی تشرین کە دەکەوێتە گەڕەکی باکووری حەلەب کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، توخمەکانی سەر بە جۆلانی چوونەتە ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوی تەشرین و لەو ناوچانە خاڵی پشکنینیان دامەزراندووە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو توخمانە لەژێر ڕۆشنایی زیادبوونی داواکاری لایەنە کوردییەکان بۆ دروستکردنی هەرێمێکی خۆسەر، هەوڵ دەدەن بۆ کۆنترۆڵکردنی بەنداوی تەشرین و ناوچەکانی دەوروبەری.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە پارتە کوردییەکان لەم دواییانەدا کۆبوونەوەیەکیان لە شاری قامیشلۆی سووریا ئەنجامدا و جەختیان لەسەر پێویستی دروستکردنی هەرێمێکی فیدراڵی و ئۆتۆنۆم کردەوە.

هەروەها پێدەچێت ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان فەرماندەی هێزەکانی SDF و جۆلانی واژۆ کرا، بە ئامانجی وەلانانی ناکۆکی نێوان هەردوولا، کاریگەری پێویستی نەبووبێت.

News ID 54833

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha