AP ١٤٠٤ گوڵان ٢ ٠٧:١٣

کاردانەوەی ئێران بە تۆمەتەکانی ئیسڕائیل و ئەمریکا

کاردانەوەی ئێران بە تۆمەتەکانی ئیسڕائیل و ئەمریکا

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئێران تۆمەتەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە سووریا ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانی کردبوو، بە توندی ئەو تۆمەتە ناڕاستانەی کە نوێنەرانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش لە ٩ی خاکەلێوەی ٢٠٢٥ (کۆبوونەوەی ٩٨٩٦) سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە سووریا خستیانە ڕوو، ڕەتکردەوە.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵوێزی ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز سیاسەتی ناسەقامگیری لە سووریا پەیڕەو نەکردووە و هەمیشە پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری نەتەوەیی ئەم وڵاتە کردووە.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی سەقامگیریی سووریای تێکداوە، سیاسەتی دەستێوەردانخوازانە و داگیرکەرانەی ئەمریکایە کە لە ژێر پەردەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، گرووپە تیرۆریستییەکانی تەیار و پشتیوانی کردووە و پشتیوانی لە داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنیستی کردووە.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا، ئیراوانی، درێژەی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی سەروەریی سووریای ئیدانە کرد و خوازیاری کردەوەی خێرا و چارەنووسسازانە لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو کردەوە دزێوانە بوو.

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران زیاتر تۆمەتی بێ بنەمای ڕژێمی زایۆنیستی بە ناردنی چەک و سەرچاوەی دارایی بۆ حیزبوڵڵا لە لوبنان ڕەتکردەوە و بە تەنیا بە بیانوویەکی زانی بۆ پاساوهێنانەوە بۆ پێشێلکردنی بەردەوامی بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش و تێکدانی ڕێککەوتنەکانی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان.

News ID 54723

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha