AP ١٤٠٤ گوڵان ١ ١٧:٢٨

پێشوازیی بەربڵاوی نووسەران لە خەڵاتی قەڵەمی هەژار

پێشوازیی بەربڵاوی نووسەران لە خەڵاتی قەڵەمی هەژار

بەرپرسی توێژینەوەیی توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان لە بەشداریی یەک هەزار بەرهەم لە سەرتاسەری جیهان لە خەڵاتی نێودەوڵەتیی هەژار هەواڵی دا و وتی: 100 داوەر لە جێ جێی جیهان، داوەریی ئەو بەرهەمانەیان لە ئەستۆ گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر مەسعوود بینەندە بەرپرسی توێژینەوەیی توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان بە ئاماژە بە بەڕیوەچوونی ڕێوڕەسمی یەکەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی قەڵەمی هەژار لە حەوتەی یەکەمی مانگی جۆزەردانی ئەوساڵی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایک‌بوونی مامۆستا هەژار، وتی: یەک هەزار بەرهەم لە بوارەکانی ڕۆمان، شانۆنامە، ئەدەبی منداڵان، زمانناسی، فۆلکلۆر، زانستە مرۆڤایەتییەکان و نێوان‌ڕشتەکان لە ناوخۆی ئێران، هەرێمی کوردستان، کوردستانی سووریا، کوردستانی تورکیا، ئەورووپا، ئەمریکای باکوور و ئۆستراڵیا گەیشتۆتە نووسینگەی بەڕێوەبەریی ئەم خەڵاتە.

ناوبراو هەروەها لە بەشداریی ستافی زانکۆیی لە 7 پارێزگای وڵات و هاوکار بەشداریی ناوەندە چالاکە فەرهەنگی و زانستییەکان لەو بەڕیوەچوونی خەلاتی قەڵەمی هەژار هەواڵی دا و وتیشی: بەرهەمە گەیشتووەکان لە قۆناغگەلی جۆراوجۆری تەمەن و بە زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبی نووسراون.

News ID 54719

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha