AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٣١ ٠٨:٢٢

نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە بە ئامێرێکی پێشکەوتووی دەرمانی شێرپەنجە تەیار کرا

نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە بە ئامێرێکی پێشکەوتووی دەرمانی شێرپەنجە تەیار کرا

بۆ یەکەم جار لە پارێزگای کوردستان، نەخۆشخانەی بێعسەت بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای نوی و هەوڵی خێرخوازەکان، هەنگاوێکی گەورەی لە ناسینەوە و دەرمانی شێرپەنجەی مەمک هەڵگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە بە دەزگای پێشکەوتووی " سی دی پی" داهێنانی لێکۆڵەرێکی ئێرانی تەیار کراوە کە ئەگەری ناسینەوەی ورد و چرکەیی پێکهاتەی شێرپەنجەیی لە کاتی نەشتەرگەری خۆش دەکات و بەم شێوەیەک هیوایەکی نوێ دەبەخشێتە نەخۆشەکانی تووشبوو بە ئەو نەخۆشینە لە ناوچەکە.

نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە، بە هەوڵی خێرخوازەکان بۆ یەکەم جار لە ناوچەکە، بە ئامێری پێشکەوتووی سی دی پی تەیار کراوە کە بووەتە پێشەنگ لە ناسینەوەی خێرای شێرپەنجەی مەمک.

ئەو ئامێرە بەستێن خۆش دەکات بۆ وردبینیەکی بێ وێنە، پزیشکان دڵنیا دەکات لە دۆخی پێکهاتەی شێرپەنجەکە و ناسینەوەی و هەڵگرتنی تەواوی گرێیەکە لە کاتی نەشتەرگەریدا.



News ID 54698

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha