AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٩ ١٠:١٩

نمایشی جیهازاتی سەربازی پێشکەوتووی ئێران

نمایشی جیهازاتی سەربازی پێشکەوتووی ئێران

لە ڕێوڕەسمی ڕژەی ڕۆژی 29 ی خاکەلێوە کە ڕۆژی ئەرتەشی ئێرانە، جیهازاتی سەربازی ئەرتەش نمایش درا و بووە هۆی سەرسووڕمانی میوانانی دەرەکی بەشدار لە ئەو ڕژەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ئەرتەشی ئێران، ڕژەیەک بە ئەو بۆنەوە بەڕێوە چوو کە تێیدا بەرپرسانی ئیداری و سەربازی و میوانانی دەرەکی تێیدا بەشداریان کرد و دوای لێدوانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران لە ئەو بارەوە، ڕژەی جیهازاتی سەربازی ئەرتەشی ئێران نمایش درا و بووە هۆی سەرسووڕمانی میوانانی دەرەکی.

ئەو جیهازاتە سەربازییە کە لە ئەو ڕێوڕەسمەدا نمایش دران بریتین لە: مووشەکی نیشان شکێنی فەتح 360 ی ئەرتەش، مووشەکی پەدافەندی مەودا درێژی سەیاد و سیستەمی ڕاداری پەدافەندی مەودا درێژی ئەرتەش، ئەژدەرەکانی وەلفەجی هێزی دەریایی ئەرتەش، سیستەمی پەدافەندی ئێس 300، ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی کیان 700، درۆنی جێتی نیشان شکێنی کیان و درۆنی 10ی خەرمانان، درۆنی چەند مەبەستەی موهاجر2 و 6، درۆنی تێکشکاندنی ئارەش 1، درۆنی لێکۆڵێنەوەیی جێتی کەڕاڕ، درۆنی چەند مەبەستەی ئەبابیل5، ڕژەی یەکە ئۆتۆمبێلییەکان و درۆنی کەمان 12 .

هەروەها لە ئەو ڕێوڕەسمەدا هێزی ئاسمانی ئەرتەش و گیانبازەکانی شەڕی ئێران و عێراقیش ڕژەیان هەبوو.

News ID 54672

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha