AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٤ ١٠:٥٤

ڕەمەزانی عێراق؛ لە یاریی "پڕوپووچ" تا بەخشینەوەی ژەمەکانی بەربانگ

ڕەمەزانی عێراق؛ لە یاریی "پڕوپووچ" تا بەخشینەوەی ژەمەکانی بەربانگ

یەکێک لە دابونەریتەکانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، یاریی نەریتی "پڕوپووچ"ـە کە بۆ خەڵکی عێراق بە یاریزان و چاولێکەریەوە، سەرنج‌ڕاکێشە و لە گەڕەک و قاوەخانەکانیدا خەڵکێکی زۆری بەدەوەری خۆیدا کۆکردۆتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی گەشتیاری: مانگی ڕەمەزان دانونەریت و هەلومەرجی تایبەت بە خۆی هەیە کە جودای دەکاتەوە لە مانگەکانی دیکە. موسڵمانانی جیهان بە هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، دەبنە یەکەیەکی یەک و پێکەوە نوێژ و ڕۆژوو دەکەن.

بەڕۆژووبوونی موسڵمان لە هەر جێیەکی جیهاندا، خولێکی مەعنەوییە بۆ پاکژیی ڕۆح کە هاوکاتە لەگەڵ نەریتگەلی فەرهەنگیی جۆراوجۆر و سەرنج‌ڕاکێش و هەروەها هەلێکە بۆ بەخۆداچوونەوە و تۆکمەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان. ڕێوڕەسمە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژووگرتن لەم مانگەدا نیشاندەری فرەچەشنی و دەوڵەمەندی فەرهەنگیی موسڵمانانە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، دۆسیەی ئەمجارەی "ڕەمەزان لە جیهانی ئیسلام" تەرخان دەدرێت بە دابونەریتەکانی ڕەمەزان لە عێراقدا:

خۆئامادەکردن بۆ هاتنی مانگی ڕەمەزان

مانگی ڕەمەزان بە مانگی میوانیی خودا بەناوبانگە؛ عێراقییەکان لەو باوەڕەن کە دەبێ خۆیان پێشتر بۆ ئەو میوانییە ئامادە بکەن و یەکەم کار بۆ ئەو مەبەستە، کڕینی کەرەسە و پێداویستییەکانی ئەو مانگەیە کە بریتییە لە کڕینی خواردەمەنی شیرینی و خوراکی تایبەتی و بازاڕ پڕ دەبێت لە حەشیمەتی کڕیار.

هەستاندنی پارشێوانەی ڕۆژووگران

ڕەسمی هەستاندنی پارشێوانەی ڕۆژووگران، لە ڕەسمە باوەکانی ناو هەموو وڵاتانی موسڵمانە و بەپێی ئەم ڕەسمە کۆن و باوە، هەندێک کەس بە کۆڵان و گەڕەکەکاندا دەگەڕێن و تەپڵ لێ دەدەن و ئەم کارە تا دواشەوی ئەو مانگە بەردەوامە.

ڕەمەزانی عێراق؛ لە یاریی "پڕوپووچ" تا بەخشینەوەی ژەمەکانی بەربانگ

بەخشینەوەی ژەمەکانی بەربانگ

خەڵکی عێراق لە مانگی ڕەمەزاندا بەشێک لە خواردنی بەربانگیان دەخەنە سەر مەجومعەیەک و دەیبەنە مزگەوت یان زیارەتگەکان و بە ناو فەقیران و هەژاراندا دابەشی دەکەن.

ئەم ڕێوڕەسمە بۆتە هۆی هاتوچۆی زۆری خەڵکی لە مزگەوتەکان و هاوکات هەوڵی خاوێن‌کردنەوە و پێ‌ڕاگەیشتن بە مزگەوتەکان هەر لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی ڕەمەزان بۆ ڕۆژانی قەدر، عێراقییەکان هەروەها پاش بەربانگ لە مزگەوتەکان گوێبیستی وتاردان و گفتوگۆ لەبارەی پرسە ئایینی و ئەخلاقییەکان دەبن.

زیارەتی ئیمام حسێن(دخ)

خەڵکی عێراق لەو باوەڕەن کە لە مانگی ڕەمەزاندا زیارەتی ئیمام حسێن(دخ) خێرێکی زۆرتری هەیە و هەر بۆیە خێڵێکی زۆری ڕۆژووداران لەو مانگەدا دەچنە کەربەلا و هەروەها بەهۆی هاوکاتبوونی ئەم مانگە لەگەڵ بڕینداربوونی ئیمام عەلی(دخ)، زیاڕەتی نەجەفی ئەشرەف لای موسڵمانان و شیعەکانی عێراقدا و بە تایبەت لە شەوانی قەدردا پێگە و ڕێزێکی تایبەتی هەیە.

ڕەمەزانی عێراق؛ لە یاریی "پڕوپووچ" تا بەخشینەوەی ژەمەکانی بەربانگ

یاریی سەرنج‌ڕاکێشی "پڕوپووچ" لە ڕەمەزاندا

یەکێک لە ڕێوڕەسمەکانی مانگی ڕەمەزان لای خەڵکی کووچە و کۆڵانانی عێراقی، یاریی "پڕوپووچ"ـه کە بۆ خەڵکی عێراق بە یاریزان و چاولێکەریەوە، سەرنج‌ڕاکێشە و لە گەڕەک و قاوەخانەکانیدا خەڵکێکی زۆری بەدەوەری خۆیدا کۆکردۆتەوە. ئەگەر پێشینەی ئەم یارییە نادیارە، بەڵام کارناسان لەو باوەڕەن کە ئەم یارییە لە پلەی یەکەمدا، پشتئەستوورە بە "بەژن و ڕواڵەتناسی".

لە یاریی "پڕوپووچ"دا دوو تیم بە یاریزانی یەکسان هەن کە جار هەیە ژمارەی کەسانی تیمێک دەگاتە 100 کەس. تیمی یەکەم بەرد یان ئاڵقەیەک لە مشتی یەک یان چەند ئەندامی تیمەکەیدا دەشارێتەوە و تیمی بەرامبەر هەوڵ دەدا بۆ دۆزینەوەی بەرد و ئاڵقە و ڕفاندنی لە دەستی ئەندامانی تیمەکەی تر.

ڕەمەزانی عێراق؛ لە یاریی "پڕوپووچ" تا بەخشینەوەی ژەمەکانی بەربانگ

پیرۆزبایی ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان

بۆ خەڵکی عێراق کۆتایی مانگی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزان گرنگییەکی زۆری هەیە و بۆ ئەو مەبەستە سێ ڕۆژ دەکرێتە جەژن. ئەوان پێشتر بۆ ئەو جەژنە خۆیان ئامادە دەکەن و جل‌وبەرگی نوێ دەکڕن و چێشت و خواردن و شیرینیگەلی تایبەتی ئامادە دەکەن کە بەرچاوترینیان کەیکی "کلیچە"یە کە تایبەتە بە جەژنی ڕەمەزان.

ئینجا پاش خوێندنی نوێژی جەژن بە جەماعەت لە مزگەوتەکان، دەچنە سەردانی یەکتری و گەورە جەژنانە بە چکۆلەکان دەدا و هەشن کەسانێک کە لەو سێ ڕۆژی پشوودانە دەچێتە سەفەر و ئامانجی زۆربەی سەفەرەکانیش زیاڕەتی کەربەلا، نەجەف و کازیمەینە.

ڕەمەزانی عێراق؛ لە یاریی "پڕوپووچ" تا بەخشینەوەی ژەمەکانی بەربانگ

News ID 54386

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha