بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەکره‌م ئیمام ئۆغڵو لە په‌یامێكدا لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی "X" باسی له‌وه‌كرد، "پێکەوە ڕووبەڕووی ئەم لێدان و ئەم پەڵە ڕەشە دەبینەوە لەسەر دیموکراسیمان، من وەستاوم و چۆك دانادەم".
سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ کە نەیارێکی دیاری سەرۆک کۆماری تورکیایە، داوای لە لایەنگرانی کرد کە "هیوا لەدەست نەدەن" یان "بێهیوا نەبن".
داوا لە خەڵکی وڵاتەکەم دەکەم خەبات بۆ مافەکانیان بکەن. ئەم خەباتە بۆ مافەکان سەبارەت بە داهاتووی میللەتەکەمان و منداڵەکانمانە.
ماوه‌ی چوار شه‌وه به‌هۆی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ خۆپیشاندان له‌ناو جیاوازه‌كانی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌یانی ئه‌مڕۆش ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دەسەڵاتی دادوەری تورکیا بە فەرمی بڕیاری زیندانیکردنی سەرۆکی شارەوانی ئۆپۆزسیۆنی ئیستانبوڵ دەدات.
Your Comment