بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە میوانی پرۆگرامی ساڵی نوێێ دەنگ و ڕەنگی ئێران، ساڵی ڕابردووی هەتاوی (١٤٠٣)ی ساڵێکی زۆر سەخڵەت وەسف کرد و وتی: ئێمە دوای شەڕی هەشت ساڵە، قۆناغێکی هێندە سەخڵەتمان ئەزموون نەکردووە. کەچی ئەو شەڕە ئەزموونمان وەرگرت و وڵاتمان لەباری ئاسایش و بەرگرییەوە گەیاندۆتە ئاستێک کە هێزێکی گەورەش ناتوانێ زیانمان پێ بگەیێنێت.
عێراقچی بە ئاماژە بە هەنگاونانی ژیرانەی وەزارەتی دەرەوە بە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی خەڵک و وڵاتی ئێران، جەختی کرد: مەرجەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئێمە تازە نییە و پێشتریش وەک گوشاری لانیزۆری ئەزموونمان کردووە و ئێستاش بەڵێن بێ کە هەموو هەوڵی خۆمان بخەینە گەڕ و هەموو هەلێک بقۆزینەوە، بۆوەی ئاڵۆزییەکانی سیاسەتی ئەمریکا پووچەڵ بکەینەوە.
Your Comment