AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٩ ١٢:٤٩

ئەمریکا ناهێڵێت عێراق گاز لە ئێران بکڕێت

ئەمریکا ناهێڵێت عێراق گاز لە ئێران بکڕێت

هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی بەری کردنی عێڕاق لە گەمارۆکانی ئەمریکا، واشنتۆن داوای ڕاگرتنی هەناردەی وزەی ئێران بۆ عێراق دەکات کە ئەوە بووەتە هۆی نیگەرانی جیدی لای بەرپرسانی عێراق بۆ وەرزی هاوین و دابینی کارەبا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، دوێنێ ڕێکەوتی 8 ی مارس مۆڵەتی بەری کردنی عێراق لە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ هاوردە کردنی گازی ئێران کۆتایی هات و حکومتی عێڕاق ناتوانێت بۆ وەبەرهێنانی کارە لە گازی ئێران کەڵکوەربگرێت.
تامی برۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند سەرجەم بەری کردنەکانی عێراق لە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ بەهرەمەندی ئابووری کۆتایی هاتووە و حکومەتی عێراق ئەبێ لە نزیکترین کاتدا کۆتایی بهێنێت بە پشت بەستنەکانی بە سەرچاوەکانی وزەی ئێران.

لە درێژەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە لە ئەگەری بەری کردنی عێڕاق بۆ هاوردەی وزەی لە ئێرانەوە، ئایا ئەو وڵاتە دەتوانێت تێچووی کارەبا بداتە ئێران، وەڵامی دایەوە: لەسەر پێدانی بەری کردنی عێراق لە گەمارۆکان کە لە ئێستادا کۆتایی هاتووە، ناتوانین شتێک ڕابگەیێنین.

News ID 54249

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha