بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، بە ڕەزامەندی سەرۆك كۆماری توركیا، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) زیندانی بەجێهێشتوە و یاوەری هاوسەرەكەی بوە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریەك لە ئیستانبوڵ .
هاوکات دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەھەپە) پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵدا ئەنجامداوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هەینی ڕابردو داواکارییەکی پێشکەش بە بەرپرسانی وەزارەتی داد کردوە و داوای مۆڵەتی دەرچون لە زیندان کردوە بۆ ئەوەی یاوەری باشاك دەمیرتاشی هاوسەری بێت لە كاتی نەشتەرگری لە نەخۆشخانەكانی ئیستانبوڵ.
Your Comment