بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی نەخۆشینی نایاب لە دووەمین کۆمیسیۆنی پزشکیی بە پشتبەستن بە بەڵگە پزشکییە ناردراوەکان بۆ ئەو ناوەندە، لە دۆزرانەوە و ناسینی پێنج چەشنە نەخۆشیی نوێ و نایاب لە وڵاتدا هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە ئەو نەخۆشیانە بریتین لە "سەندۆرمی شواخمەن دیامۆند، ئاترۆفیی تەشەنەسێنی ئەندامی، سەندۆرمی موات ویلسۆن، لیۆمیۆسارکۆم و سەندۆرمی ملانیک نیدڵز".
بە گوێرەی ئەو ناوەندە تا ئێستا 456 جۆرە نەخۆشیی نایاب لە ئێراندا دەستنیشان کراوە کە لەسەدا 80یان سەرچاوەی ژێنێتیکیی هەیە و تا ئیستا هیچ چارەسەرێکی دەرمانییان بۆ نەدۆزراوەتەوە.
Your Comment