AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٧ ١٢:٥١

ژنە دووگیانەکانی کوردستان دەگواسترێنەوە بۆ شوێنی ئەمن

ژنە دووگیانەکانی کوردستان دەگواسترێنەوە بۆ شوێنی ئەمن

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: بە هۆی سەرماوسۆڵ و کڕێوە، ژنە دووگیانەکانی کوردستان کە نزیکن لە ڕۆژانی منداڵبوونیان، دەگواسترێنەوە بۆ شوێنی ئەمن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەماهەنگی لەسەر ئاستی پارێزگاکان لەگەڵ بنکە تەندروستییەکان و ناوەندە خزمەتگوزارییە تەندروستییە هەمەلایەنەکان کراوە بۆ ئەوەی لەم بارودۆخی سووری کەشوهەوادا دایکانی دووگیان نزیک لە منداڵبوون بگوازرێنەوە بۆ ناوچەیەکی ئەمن و گونجاو و نزیکی نەخۆشخانەکان.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، شوعلە شاغەیبی ڕایگەیاند: دوابەدوای هۆشداریی ئاستی سوور لەلایەن ڕێکخراوی کەشناسی و بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکانی پارێزگای کوردستانەوە، سیستەمی تەندروستی پارێزگاکان لە ئامادەیی تەواودایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی داهاتوو بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و هەماهەنگی لە ناوخۆ و دەرەوە.

ڕاشیگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ جێگری فەرمانگەی تەندروستی، لیستی ژنانی دووگیان لە گوندە دوورەدەستەکانی کوردستان لەلایەن کارمەندانی تەندروستی و مامانەکان و سەرپەرشتیاری تیمی تەندروستی ئامادەکراوە و بۆ قایمقامێتی شارەکانی کوردستان نێردراوە.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان دەشڵێت: "هەموو هەماهەنگییەک لەسەر ئاستی پارێزگا لەگەڵ بنکە تەندروستییەکان و ناوەندە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی شار و گوند کراوە بۆ ئەوەی لەم بارودۆخە سوورەی کەشوهەوادا، ئەو دایکانەی دووگیانن کە نزیکن لە منداڵبوون بگوازرێنەوە بۆ شوێنی ئەمن و گونجاو و نزیکی نەخۆشخانەکان.

News ID 54119

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha