بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەکانی ڕێبەری ئێران لە دیداری کاربەدەستانی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نێودەوڵەتی تەفسیری تەسنیم کە لە ڕێکەوتی 4 ی ڕەشەممە بەرێوە چووبوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شوێنی بەڕێوەچوونی ئەو کۆنگرەیە لە قوم بڵاو کرایەوە.
ڕێبەری ئێران لە ئەو دیدارەدا، بە ڕێزلێنان لە کەسایەتی پایەبەرز ئایەتوڵڵا جەوادی ئامولی شی کەرەوەی قورئانی پیرۆز و خاوەن تەفسیری تەسنیم، حوجرەی زانستی قەرزداری لەخۆبوردووییەکانی ئەو زانایە بۆ هەوڵەکانی لە درێژەی 40 ساڵدا بۆ لێکۆڵینەوە و وانە وتنەوە و نووسینەوەی تەفسیری تەسنیم وەسف کرد و زیادیان کرد: ئاڵبەت چالاکییەکانی ئایەتوڵڵا جەوادی ئامولی لە بواری لێکۆڵینەوەی عەقڵی و گێڕانەوە و کاری فیقهی، فەلسەفی و عێرفانی گرینگ و شیاوی دەسخۆشیە بەڵام هیچکامەیان لەگەڵ کاری تەفسیری قورئانەکەی بەراورد ناکرێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی تەفسیری تەسنیمی هۆی شانازی شیعە و حەوزەی علمیە وەسف کرد و سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی ئەو تەفسیرە وتیان: قوەی بیر کردنەوەی عەقڵانی شی کەرەوە بەڕێزەکە، یارمەتی زۆری بە تێگەیشتن لە خاڵە جوانە شاراوەکان کە ئایەتەکانی قورئان داوە. هەروەها ئەو تەفسیرە هاوشێوەی تەفسیری میزانە بەڵام بەڕۆژتر و بەربڵاوترە و پڕە لە خاڵی فێربوون و باش و لە ڕاستیدا دایرەتولمەعارفێکی گشتیییە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێکخستن و نووسینی لیستی تەکنیکی و بابەتی بۆ باشتر بەکارهێنانی ناوەرۆکی ئەو تەفسیرە پڕناوەرۆکەیان زەرووری وەسف کرد.
ڕێبەری ئێران بە دەربڕی داخ لە سەرەن نەدان بە پرسی تەفسیر لە حەوزە علمیەکان، وتیان: بەڕێوە چوونی نزیک بە 200 وانەی تەفسیری قورئان لە حەوزەی علمیەی قوم، مزگێنی و هەواڵێکی باشە کە ئەبێ بەهێزتر ببێتەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی، تەواو کردنی وەرگێڕانی عەرەبی تەفسیری تەسنیمی بۆ بەکارهێنان لە جیهانی ئیسلامی زەرووری وەدف کرد و دەسخۆشیان لە ئایەتوڵڵا جەودای ئامولی و گرووپی لێکۆڵەرانی ئەو تەفسیرە کرد.

ڕێبەری ئێران بە دەربڕینی داخ لە سەرەنج نەدان بە پرسی شی کردنەوە لە حوجرە زانستیەکان، تەفسیری تەسنیمی هۆی شانازی شیعە و حوجرەی زانستی وەسف کرد و لە ئایەتوڵڵا ئامولی و گرووپی لێکۆڵەرانی ئەو شی کردنەوە دەسخۆشیان کرد.
News ID 54105
Your Comment