AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٣ ١٣:١١

چوار کتێبی تایبەت بە منداڵان لە سنە ڕوونوێنی دەکرێت

چوار کتێبی تایبەت بە منداڵان لە سنە ڕوونوێنی دەکرێت

بەرپرسی گشتی ناوەندی پەروەردەی بیری منداڵان و تازەلاوانی کوردستان وتی: چوار کتێبی تایبەت بە منداڵان لە سنە ڕوونوێنی دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر حەمید ڕەزا گەوهەری ڕایگەیاند: ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە چوار کتێبی تایبەتی منداڵان لە ناوەندی پەروەردەی بیری منداڵان و تازەلاوانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو ڕێوڕەسمەدا کتێبەکانی : "جیقنە"، " فیق فیقە"، "مامر گیان"، "ماکارۆنی و کاپیتان شەق و پۆق" ڕوونوێنی دەکرێت.

گەوهەری ڕاشیگەیاند: ئەو کتێبگەلە بەرهەمی عەلیڕەزا محەمەدیان نووسەری کتێبی ماسی خانمە کە بەرهەمەکانی هەموویان لەلایەن منداڵانەوە پێشوازیان لێکراوە.


بەرپرسی گشتی ناوەندی پەروەردەی بیری منداڵان و تازەلاوانی کوردستان وتیشی: جگە لە ئەو ڕێنوێنییە ، پێشانگایەکیش هاوپەیوەند بە بەرهەمەکانی ئەو ناوەندە لە 10ی ڕەشەممەوە دەکرێتەوە.


News ID 54066

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha