AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٨ ١١:٣٣

شڵەژان لە تورکیا پێش لە بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی ئۆجالان

شڵەژان لە تورکیا پێش لە بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی ئۆجالان

هاوسەرۆکی پارتی دەم پارتی لە ئەگەری دەرکردنی بەیاننامەیەک لە لایەن ئۆجالانەوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی چەکداری پەکەکە و دەسپێکی ڕەوتی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا هەواڵی داوە بەڵام هەندێک کەس نیسبەت بە ئاوەها رووداوێک لە ڕێکەوتی دەستگیری ئۆجالان گومانیان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمیت بوزئەرسەلان، کارناسی پرسەکانی کورد لە پاریس ئاماژەی دایە سەر ناڕوونی و سەرلێشێواویەک لە تورکیا لە سەروبەندی دەرکردنی بەیاننامە لەلایەن ئۆجالانەوە و وتی: ئەگەر ئۆجالان ئاوەها پەیامێک دەربکات ڕوون نییە کە لە باتی ئەوە چ هەڤیازییەک لەلایەن ئەردۆغانەوە وەردەگرێت.

بوزئەرسەلان زیادی کرد: بانگێشتی ئۆجالان و داواکاری لە هێزەکانی بۆ چاک داماڵین بەواتای ڕادەست بوون یان نکۆڵی کردنی مافی بەرگری لە ڕەوایی پرسی کورد نییە.

تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت: ئۆجالان خەریکی ئامادەکردنی ڕێگاچارەیەک بۆ پرسی کورد بە شێوەی ڕێزدارانەیە. ئێمە ناوەرۆکەکەی نازانین بەڵام دەزانین کە ئەو پەیامە وەڵامی دیمۆکراتیک بە پرسی کورد دەبێت.

تورکیا هاوپەیوەند بە پرسی کورد و پەکەکە لە سووریا دڵی بە حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع خۆش کردووە کە دەتوانێت یان لەناویان ببات یان خود چەکیان لێ بستێنێتەوە.


بوزئەرسەلان پێی وایە کە هەڵوێستی ئەمریکا و بەتایبەتی ترامپ هاوپەیوەند بە پرسی کورد لە سووریا زۆر جیدی و سەرەکیە.

لێکۆڵەرێکی ئەورووپی پێی وایە کە ڕێکەوتنی دیمەشق و هەسەدە لە ئەگەری وەرگرتنی خاڵ لەلایەن هێزە کوردییەکان و دەستەبەرکردنی ئەمنیەتی تورکیا نایێتە دی.

ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری بڵاو کردنەدوەی پەیام لە لایەن ئۆجالانەوە دەڵێت: پەکەکە لەوانەیە بەڕواڵەت بەدەم بانگهێشتەکەی ئۆجالانەوە بڕوات بەڵام چەکەکانی خۆیان دەپارێزن .

News ID 53885

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha