AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٧ ١٢:٢٠

یەکگرتنی ئەردۆغان و جۆلانی لە دژی کوردی سووریا

یەکگرتنی ئەردۆغان و جۆلانی لە دژی کوردی سووریا

ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان ئامانج لە دیداری ئەم دواییەی بەرپرسانی تورکیا و دەسەڵاتدارانی نوێی سووریای پێکهێنانی پەیمانێکی سەربازی لە دژی کوردی سووریا وەسف کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان لە شرۆڤەی دیداری دوێنێی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع دەسەڵاتداری کاتی سووریا لە ئەنقەرە، نووسی: تورکیا و سووریا بۆ ڕێكکەوتن لەسەر هاوکاری سەربازی ڕێکدەکەون کە بریتی دەبێت لە کردنەوەی بنکەی ئاسمانی تورکیا لە ناوچەیەکی بەربڵاو لە ناوەندی سووریا و پەروەردەی ئەرتەشی نوێی سووریا. هەروەها ئەردۆغان ئاماژەی کرد کە تورکیا ئامادەیە لە سووریا لە شەڕ دژی تیرۆریزم لەوانە لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی و پەکەکە پاڵپشتی بکات و زیادیشی کرد کە لەسەر هێزە جودایی خوازەکان لە باکووری سووریاش گفتوگۆیان کردووە.

هێزەکانی هەسەدە پێشنیارەکانی دیمەشق بریتی لە تەڤل بوونی ئەو هێزانە لە ئەرتەشی سووریا و بە فەرمی ناساندنی مافی فەرهەنگی کوردەکان و نووسینی لە دەستووری نوێی ئەو ولاتە و کردنەوەی ڕێگا بۆ چوونی کوردەکان بۆ نێو دەزگا ئەمنییەکانیان ڕەت کردەوە.

سەرۆک کۆماری نوێی سووریا سەبارەت بە کوردستانی سووریا ڕایگەیاندووە کە ئەو ناوچەیەی کە لە کۆنترۆڵی کوردەکانە، زۆربەیان عەرەبن و دژی دەسەڵاتداری هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکن و تورکیاش لە بوونی پەکەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نیگەرانن و ئامادەی شەڕێکی قورسیشن.

سینان جیدی لێکۆڵەری باڵای ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان سەبارەت بە لێکەوتەکانی دیداری سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا و سووریا وتی: تورکیا بە ئەو کۆبوونەوە، جێگیر بوونی ناوەندێکی جەهادی لە سووریا دوای بەشار ئەسەدی قایم کردەوە. ئەردۆغان دەیەوێت ئەو ڕژیمە پەروەردە بکات و ببێتە گەورەترین پاڵپشتی ئەوان. تورکیا و ڕژیمی نوێی سووریا لەوانەیە لە بنەڕەتدا ببنە هۆی ناسەقاگمگیری سووریا چونکوو ئەگەری پێکدادانی قورس لە نێوان کوردی سووریا و ئەرتەشی تورکیا/سووریا بەرز دەبێتەوە. ئەردۆگان هەوڵ دەدات واشنتۆن فریو بدات. ئەنقەرە پێشنیاری کردووە کە پێویست ناکات هێزەکانی هەسەدە داعش کۆنترۆڵ بکەن. بەڵکوو ترامپ ئەبێ بڕوا بە هەوڵەکانی تورکیا بە هاوکاری ئوردن و لوبنان بۆ لەناوبردنی داعش بکات. بەڵام ئەوە بەڵێنێکی پووچە.

ئەحمەد شەراویش پێی وایە کە ئەو پەیمانە لە نێوان سووریا و تورکیا نیشاندەری دزەی ڕوو لە زیادبووی تورکیا لە سووریایە بۆ لە ناوبردنی هێزەکانی هەسەدە و گەییشتن بە ئامانجەکانی لە ئەو وڵاتە.



News ID 53873

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha