AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٧ ٠٩:٥٩

نووسینگەی حیزبی بەعس لە هەولێر کرایەوە

نووسینگەی حیزبی بەعس لە هەولێر کرایەوە

سەرچاوەیەکی عێڕاقی ئاماژەی داوەتە سەر هەوڵە نهێنی و شاراوەکانی ئەمریکا و تورکیا لە هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتی لە حیزبی بەعس لە عێڕاق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند کە یەکەم نووسینگەی حیزبی بەعس لە هەولێر کراوەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ئیزنیان داوەتە بەرپرسانی حیزبی بەعس کە یەکەم نووسینگەی خۆیان لە هەولێر بە پاڵپشتی ئەمریکا و تورکیا بکەنەوە.

ئەو سەرچاوە وتیشی: ئەو هەوڵە یەکەم هەنگاو دوای ڕێککەوتنی ئوردن بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی حیزبی بەعس لە خاکی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.

ناوبراو وتی: سەرکردەکانی حیزبی بەعس لە ئوردن چوونەتە هەولێر و بۆ بووژانەوەی ئەو پارتە هەڵوەشاوە و کردنەوەی نووسینگەیەک لە باکووری عێڕاق هەوڵ دەدەن. ئەو هەوڵە بە شێوەی تەواو شاراوە ئەنجام دراوە.






News ID 53870

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha