AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٥ ١٩:١٤

شۆڕش لە پزشکیدا؛ ئێران جەمسەری گەشتیاری تەندروستی ناوچەیە

شۆڕش لە پزشکیدا؛ ئێران جەمسەری گەشتیاری تەندروستی ناوچەیە

سەرۆکی ئیدارەی تەندروستی و دەرمانی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران وتی: سەرەڕای ئاستەنەگەکانی پاش شۆڕشی گەلان، ئێران لە بواری توندروستی گەیشتۆتە پلەی خۆدابێنی و بۆتە جەمسەری دەرمانیی ناوچە.

سەردار حەسەن عێراقی‌زادە سەرۆکی ئیدارەی تەندروستی و دەرمانی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، بە ئاماژە بە پێشکەوتنەکانی وڵات لە بواری دەرماندا وتی: ئەوڕۆکە نە تەنیا نەخۆشان بۆ نەشتەرگەری و دەرمان ڕوانەی دەرەوەی ئێران ناکرێن، بەڵکوو ئێران خۆی بۆتە یەکێک لە جەمسەرەکانی گەشتیاری تەندروستی و نەخۆشخانەکانی تاران، مەشهەد، شیراز، ئیسفەهان و تەورێز کەرتی تایبەتییان بۆ چارەسەریی نەخۆشانی بیانی کردۆتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە کەمایەسییەکانی کادێری پزیشکی لە دوای شۆڕش و هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەمایەسییە، وتیشی: ئەوڕۆکە ئێران لەباری پزشکییەوە خۆدابینە و بگرە پزشکی ئێرانی ڕوانەی وڵاتانی تر دەکرێت و پزشکانی ئێرانی لە ناوەندە ناسراوەکانی جیهاندا ئیش دەکەن.

عێراقی‌زادە لە درێژەدا ئاماژەی بە ئامارە فەرمییەکان دا و ڕایگەیاند: بەپێی ڕاگەیێندراوی فەرهەنگستانی زانستە پزشکییەکان بۆ ساڵی 1401ی وڵات، تایبەتمەندییە تەندروستی و دەرمانییەکان ئێران هەڵکشانی بەرچاوی بووە و لەمناوە، مەرگی دایکانی دووگیان لە 254 لە 100 هەزار کەس لە ساڵی 1356، گەیشتۆتە 25.01 و مەرگی زارۆکان لە 154 زارۆک لە هەزار منداڵ، گەیشتۆتە 9.34 زارۆک لە 1401 و مەرگی 195 لە هەزاری منداڵانی ساوای ژێر یەکساڵ لە 1356، گەیشتۆتە 12.58 منداڵ.

سەرۆکی ئیدارەی تەندروستی و دەرمانی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران بە ئاماژە بە ڕۆماڵدانی لەسەدا 100ی واکسینەی مندالان بۆ بن‌بڕکردنی نەخۆشییەکانی هاوڵە و ئیفلیجی منداڵان و کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکانی سیل و قۆخەڕەشە، ڕاشیگەیاند: ڕێژەی کۆلێژەکانی پزشکی لە 9 کۆلێژی بەر لە شۆڕش، گەیشتۆتە 64 کۆلێژ و ژمارەی خوێندکارانی پزیشکی لە 25848 کەس گەیشتۆتە 234325 خوێندکار. ئەوە لە کاتێکدا کە سەرەڕای پێگەی بەرچاوی پزشکی ئێران لە ئاستی ناوچەدا، لە هەندێ لقی پسپۆڕیدا پێگەیەکی بەرزی لە ئاستی جیهانیدا هەیە.

ناوبراو لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە خۆدابینی‌ ئێران لە بواری پەیوەندی ئەندامی وەک گورچیلە، جەرگ، سیە، مێشکی ئێسقان و گلێنەی چاو و بوونە جەمسەری ناوچە و ئاراستەکردنی خزمەتی دەرمانی بۆ هەلومەرجی قەیراناویی وەک بوومەلەرزە و لافاو لە ئاستی ناوچەدا، جەختی کرد: هەموو ئەم دەسکەوتانە بەرهەمی هەوڵی ماندوونەناسانەی پسپۆڕان و کادێری دەرمانی وڵاتە.

News ID 53853

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha