AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٧ ١٢:١٣

وردەکاری نوێ لە هەوڵەکانی یەحیا سینوار بۆ یەکەم جار بڵاودەبێتەوە

وردەکاری نوێ لە هەوڵەکانی یەحیا سینوار بۆ یەکەم جار بڵاودەبێتەوە

کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە بۆ یەکەم جار لەسەر وردەکاری نوێ لە ڕەوتی هەوڵەکان و کەسایەتی شەهید یەحیا سینوار باسی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە لە بەرنامەی "شاهد علی العصر" ی خۆی کە دوێنێ بڵاو کرایەوە، لەگەڵ مەحموود مەرداوی و جاسر بەرغوسی دوو ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس کە لە کەسە نزیکەکانی سینوار بوون، گفتوگۆی ئەنجام داوە.

مەرداوی سەبارەت بە یەحیا سینوار دەڵێت: ئەبو ئیبراهیم ڕوانینێکی گەورە و هێزێکی بەرزی بۆ ڕازی کردنی کەسانی دیکە هەبوو و بە باشی دەتوانی بەرگری لە هەڵوێست و ڕوانگەکانی خۆی بکات و هیچ ئادیدیایەکی نەدەهێنایە ئاراوە مەگەر پێش لە ئەوە هەموو لایەنەکانی لێک نەدابایەوە و ڕێگاکانی بەدی هاتنیشی بە باشی دەزانی. ناوبراو ڕۆحیە و هزرێکی سترتایژیکی هەبوو و لە هامن کاتیشدا لایەنە تاکتیکییەکانی لەبیر نەدەکرد.


هەروەها وتوویە: سینوار فەرماندەیەکی یەکلاکەرەوە بوو کە ڕاوێژی لە دەوروبەرەکانی دەگرت، بەڵام لەگەڵ کەسانی دوودڵ کاری نەدەکرد.

بەرغوس ئاماژەی داوەتە سەر سێ تایبەتمەندی سەرەکی کەسایەتی سینوار و دەڵێت: ئەو هەمیشە بۆ خۆی ئایدیای هەبوو و بە هەموو توانەوە بۆ گەییشتن بە ئایدیاکانی هەوڵی دەدا و ئامادەبوو بۆ جێبەجێ کردنی ئایدیاکانی تێچووش بدات. ئەو توان و وزەی زۆر سەیری بۆ شوێنگیری وردەکارییەکان هەبوو. ناوبراو لە هەمان کاتیشدا پابەندی پێکهاتەی حەماس و بڕیارەکانی بوو و تەنانەت ئەگەر ئەو بڕیارانە بە پێچەوانەی ڕوانگەکانی بوایە، هەر جێبەجێی دەکرد.

ناوبراو زیادی دەکات کە سینوار ڕۆماننووس بوو و چەندین کتێبی لە ئەو بارەوە نووسیوە.


بەرغوسی بە ئاماژە بە ئەوەی کە سینوار سەرۆکایەتی شاندی فەرماندەیی ئەسیرەکانی حەماس لە زیندانەکانی ئیسرائیلی لە ئەستۆ بوو، جەختی کرد کە ناوبراو لە درێژایی ئەو ماوەیەدا پێوەندی خۆیی لەگەڵ ڕێبەرانی ئەسیرەکانی فەلەستین لە زیندانەکانی دیکە تۆکمە کردەوە و یەکێک لە گرینگترین هەڵوێستەکانی ناوبراو لە ئەنجامی گۆڕینەوەی ساڵی 2011 ئەو بوو کە ئەسیرەکانی شاری قودسی داگیرکراو بەشێک لە ئەو گۆڕینەوە بن.

هەروەها دەڵێت کە حەماس پەیامێکی بۆ سینوار لە نێو زیندان نارد و ئەویش ناوە ڕاگەیێندراوەکانی خوێندەوە و ناوی خۆشی تێدا بوو بەڵام لەبەر ئەوەی کە ناوی ئەسیرەکانی قودس تێیدا نەبوو، لەگەڵ ئەنجامی ئەو گۆڕینەوە بە پێی ئەو لیستە دژایەتی کرد.






News ID 53745

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha