بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم کتێبە لە نووسینی هەتاوخورشیدی بە وەرگێڕانی سۆماموحەممەدپوور لە کوردییەوە بۆ ئینگلیسی و نیگارکێشی زۆهرە_جەمالی له چاپی وەشانخانەی ئێحسان لە ژێر ناوی کتێبە مەخمەرییەکان،ئامادەیە بگاتە دەستی مناڵەکان.
ئەم کتێبە لەسەر بنەمای دەروونناسییە و مناڵ فێری بیر کردنەوه لە شکەستەکاندا دەکات کە بزانێ گرێ لە کوێیە؟هەروا مناڵ فێری ڕاوێژکاری لەگەڵ کەسی پسپۆڕ لە کاتی گرفتدا دەکات.
ئەو چیرۆکە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ کۆک بوونی هەڵبژاردەکان لەگەڵ توانایی و دەفرایەتی ڕۆحی و جەستەیی ڕادەگەیێنێ.
جشکەخڕە حەزی لە فوودانە فرۆشتنە و لەم چیرۆکە کورتەدا فێر دەبێ هەم بە شوێن حەز و خولیاکانیدا بگەڕێ و هەم شتێک هەڵبژێرێ کە لەگەڵ تواناییەکانی یەک بگرنەوە.
لە شارەکانی تریش بەمزووانە بڵاو دەبێتەوە هەروەها بە شێوەی ئانلاین دەکرێ داوای بکەن.
ژوشک یا جشک واتە "جوجەتیغی"
جشکێکی مێهرەبانە کە دەیەوێ مناڵان خۆشحاڵ بکات.
کەچی بەهۆی تایبەت بوونی دۆخی جەستەی تووشی کێشە دەبێ و ڕێگەی تر تاقی دەکاتەوە.
Your Comment