AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٣ ١٣:٠٩

هێرش بۆ سەر ئەمریکاییەکان لە کوردستانی سووریا زیادی کردووە

هێرش بۆ سەر ئەمریکاییەکان لە کوردستانی سووریا زیادی کردووە

سەرچاوە سووریاییەکان لە بەرز بوونەوەی ژمارەی هێرشەکان بۆ سەر داگیرکەرانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە ئاگادارەکان رایانگەیاند کە کاروانی سەربازانی ئەمریکی لە شاری حەسەکە کرایە ئامانج.

ئەوان راشیانگەیاند کە ئەو داگیرکەرانە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە بوون کە بە تەقینەوەی بۆمبێک کرانە ئامانج و چەند کەسیش بریندار بوون.


ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد: دوای تەقینەوەی ئەو بۆمبە، کۆپتەرە سەربازییەکانی ئەمریکا بە شێوەی بەربڵاو لەسەر ئاسمانی ناوچەکە کەشتیان کرد.


ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەربازانی ئەمریکی روودانی ئەو هێرشەیان سانسۆر کردووە و لە ئەو بارەوە وردەکاریان بڵاو نەکردووەتەوە.


چەند ڕۆژ پێشیش سەرچاوە ئاگادارەکان جەختیان کرد کە بۆ یەکەم جار لەسەر ڕێگای کاروانی سەربازانی ئەمریکی لە حەسەکە بۆمب دانراوە.



News ID 53696

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha