بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هیزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە جەختی کرد کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک نایانەوێت ئەو ناوەندە سەربازیە هەڵبوەشێتەوە و چەکەکانی خۆیان دابنێن بەڵکوو خوازیاری پێکهاتنی ئەرتەشی نەتەوەیی لە سووریا و جێکردنەوەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە پێکهاتەی سەربازی داهاتووی سووریان.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە هیچ بڕیارێکیان بۆ دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی هەسەدە نەگیراوە، وتی کە ئێمە کێشەیەکمان لەگەڵ دانوستان لەسەر پێکهاتنی ئەرتەشێکی گشتی لە سووری انییە.
مەزڵۆم عەبدی وتی هێزەکانی هەسەدە پێشنیاری پێکهێنانی کومیتەی هاوبەشی سەربازی لە سووریایان داوە تا لەسەر چۆنیەتی پێکهاتنی ئەرتەشێکی گشتی بڕیار بدرێت بەڵام دژایەتی خۆشی لەگەڵ بوونی دوو پێکهاتەی سەربازی هاوکات لە سووریا ڕاگەیاند.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی سووریا دەڵێت هێزەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەو نە هەڵوەشانەوە قبووڵ دەکەن نە چەکەکانیان دادەنێن.
News ID 53650
Your Comment