بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەگەڵ گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڤنۆکۆڤۆی مۆسکۆ، سەرۆک کۆمار لەلایەن سێرگی سیڤلیێڤ وەزیری وزەی ڕووسیا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاوکاری هاوبەشی دوو وڵات و ئەندرێ ڕودنکۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و کازم جەلالی و ئەلێکسی دیدۆڤ باڵیۆزی دوو وڵات و هەندێک بەرپرسی تری ڕووسیا پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ ڕووسیا بڕیارە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی هاوکاری نێوان دوو وڵات بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ واژۆ بکات.
ئەم ڕێکەوتنە زیاتر لە ٣٠ تەوەری هەیە لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری، گواستنەوە، ڕێڕەوی ترانزێت، دراوی و بانکی، وەبەرهێنان، زانست، نەوت و گاز و هتد.
لە ڕاستیدا ئەم ڕێککەوتنە گرێبەستێکی درێژخایەنە کە لەسەر بنەمای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوە، بە لەبەرچاوگرتنی مافی هاوبەش و هاوسەنگی پابەندبوون و ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاک.
Your Comment