AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٦ ١٧:٥٢

ئەمریکا ڕۆژانە جیهازاتی سەربازی دەباتە کوردستانی سووریا

ئەمریکا ڕۆژانە جیهازاتی سەربازی دەباتە کوردستانی سووریا

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە گەیشتنی جیهازاتی جەنگی و لۆجێستیکی ئەمریکا بۆ کوردستانی سووریا، بۆتە ڕەوتێکی ئاسایی و ڕۆژانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرەڕای ڕەت‌کردنەوەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ کردنەوەی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە شاری کۆبانی، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە گەیشتنی ڕۆژانەی جیهازتی جەنگی و لۆجێستیکی ئەمریکی بۆ کوردستانی سووریا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیە، لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوو، ئەمریکا ڕۆژانە لە ڕیگەی ئاسمان و زەوییەوە چەندین کاروانی چەک و چۆڵ و جیهازاتی لۆجێستیکی ڕەوانەی بنکەکانی خۆی لە کوردستانی سووریا کردووە.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئاشکرای کرد کە تەنیا لە 3 ڕۆژی ڕابردوو، کاروانێکی پێکهاتوو لە 20 لۆریی هەڵگری چەک و جیهازاتی لۆجێستیکی لە ڕێڕەوگەی سنووریی والید لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتۆتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

News ID 53435

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha