بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ٢١ـەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕێکخراوی دی ٨، بە ئاماژە بە بێدەنی کۆمەڵگای جیهانی هەمبەر بە درێژەی جەنایەت و کۆمەڵکوژییەکانی ڕژیمی زایۆنی، وتی: کۆمەڵگای جیهانی شەرمەزارانە لە وەستاندنی هەڵمەتانە شکستی هێناوە.
عێراقچی بە ئاماژە بە کاردانەوەی ڕێکخراوی دی ٨ هەمبەر بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە، لوبنان و سووریا و ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەو ڕژیمە لە ئاکتەوبری ٢٠٢٣ و بەڕێوەچوونی دانیشتنی نائاسایی سەرکردەکانی لە ژوئەنی ٢٠٢٤ لە ئەستەنبۆڵ، وتیشی: کۆبوونەوەی تایبەتی سەرکردەکانی دی ٨ سەبارەت بە هەلومەرجی فەلەستین و لوبنان کە بەیانی لە قاهیرە بەڕیوەدەچێت، دوا دەرکەوتەی پابەندی هاوبەشی وڵاتانی ئەندام بە ئاشتەوایی، گفتوگۆ، دادپەروەری و دەسەڵاتی یاسا لە ئاستی ناوچە و جیهانە.
ناوبراو وێڕای نرخاندنی بڕیارنامەکانی ئەو ڕێکخراوە، جەختی کرد: پێشنووسی "ڕاگەیاندنی قاهیرە" کە لە لایەن کۆمیسیۆنی دی ٨ لە ڕۆژی ١٦ی دیسامبێردا یەکلا کراوە، دوورنوێنێکی هیوابەخشە بۆ هاوکاریی زیاتری نێوان وڵاتانی ئێمە لە چوارچێوەکانی دی ٨ بۆ هاوکاری لە بوار و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
Your Comment