AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٦ ١٦:٣٩

یەپەگە وتەحریرولشام لە سەر حەلەب ڕێککەوتن

یەپەگە وتەحریرولشام لە سەر حەلەب ڕێککەوتن

یەپەگە و تەحریرولشام لەسەر مانەوەی ئەو هێزانە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ڕێککەوتن.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکینەکانی پاراستنی گەل لەگەڵ چەکدارانی تەحریرولشام سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی یەپەگە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود لە حەلەب ڕێكکەوتن.

یەپەگە لەگەڵ چەکدارانی تەحریرولشام کە حەلەب و دەڤەرەکەییان لە کۆنترۆڵدایە، بۆ مانەوەی هێزەکانی یەپەگە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب ڕێککەوتن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کە حەشیمەتی زیاتر لە 300 هەزار کەسە ئەنجومەنێکی مەدەنیان پێک هێناوە و هێزەکانی یەپەگەش لە ئەو گەڕەکانە وەکوو هێزی ئاسایش درێژە دەدەن چالاکی خۆیان.

هەروەها بە پێی ئەو ڕێککەوتنە سەرجەم ناوەند و پێکهاتە کوردییەکان لە ئەو گەڕەکانە درێژە دەدەنە چالاکی ئاسایی خۆیان و دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە دەتوانن بە شێوەی ئاسایی هاتوچۆی گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب بکەن.

News ID 53008

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha