AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٢ ٠٩:٠٧

کەجەکە: تورکیا لە ڕێگای تیرۆریستانەوە دەیەوێت سووریا داگیر بکات

کەجەکە: تورکیا لە ڕێگای تیرۆریستانەوە دەیەوێت سووریا داگیر بکات

دەستەی ڕێبەرایەتی کەجەکە بە هۆشدایی سەبارەت بە چڕ بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا لە سووریا، لەسەر زەروورەتی بەرگری خەڵک هەمبەر داگیرکاری و هەڕەشە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوسەرۆکی دەستەی ڕێبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە بەرز بوونەوەی هێرشی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا بەتایبگەتی لە تەل ڕەفعەت، حەلەب و شەهبا هۆشدایی دا. کەجەکە ئامانج لە ئەو هێرشانەی زیاد کردنی ئاژاوە لە سووریا و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لەسەر دەستکەوتی کوردەکان و ناوچەکانی دیکە وەسف کرد.

ئەو بەیاننامە بە ئاماژە بە پاڵپشتی تورکیا لە گرووپە میلیشیاکان وتی: تورکیا هەوڵ دەدات بە بەکارهێنانی ئەو گرووپانە، سیاسەتی داگیرکەرانە و کۆمەڵکوژی خۆی جێبەجێ بکات. ئەو هەوڵانە نەتەنیا هەڕەشەیە بۆ سەر کوردەکان، بەڵکوو بۆ سەرجەم خەڵکی سووریا، لەوانە عەرەب و عەشیرەکانی دیکەش.

دەستەی جێبەجێکاری کەجەکە بە ڕەخنە لە کردوەی دەوڵەتی سووریا هەمبەر ئەو هێرشانە زیادی کرد: دەوڵەتی سووریا لە بەرانبەر ئەو هێرشانە نەوەستا و خێرا ناوچەکەی چۆڵ کرد. ئەوەش گیانی خەڵکی خستە مەترسییەوە و قەیرانەکەی قووڵتر کردەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا لەسەر کۆتایی زەروورەتی ڕێکخستنی خەڵک و تۆکمە کردنەوەی بەرگری لە خۆ جەختی کرد و داوای لە خەڵک کرد کە لە بەرانبەر داگیرکاریدا خۆڕاگر بن.

News ID 52945

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha