AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٢ ٠٧:٣١

وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنقەرە

وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنقەرە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران و گرووپەکانی بەرخۆدان پشتیوانی سووریان لە بەرانبەر تیرۆریستەکان و نیگەرانی هاوبەشیشمان لەگەڵ تورکیا هەیە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە کات یگەییشتنی بۆ ئەنقەرە ڕایگەیاند: سەفەر بۆ دیمەشق زۆر باش بوو و دیدارێکی چڕوپڕم لەگەڵ بەشاری ئەسەد ئەنجام دا و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئێستا لە سووریا و ناوچەکە گفتوگۆیەکی باشمان هەبوو.

ناوبراو زیادی کرد: دیارە کە دۆخەکە ئەستەمە بەڵام ئەوەی کە بەرچاو بوو ڕۆحیەی دەوڵەتی سووریا و پرسی بەرخۆدان و خۆڕاگری لە بەرانبەر ئەو پیلانەی دواییە لەلایەن تیرۆریستە تەکفیرییەکانەوە بوو.

عێراقچی وتیشی: ڕاشکاوانە پاڵپشتی هەمەلایەنەی ئێران لە بەشار ئەسەد و دەوڵەتی سووریا و سوپای سووریا و گەلی سووریام ڕاگەیاند. سەردەمی ئەستەمتر لە ئێستاش هەبووە کە داعش و گرووپە دژبەرەکانی دیکە، سووریایان بەرەو شەڕی ناوخۆیی برد بەڵام بەرانبەریان بوونەوە و ئێستا هەلێکی دووبارەیان دۆزیوەتەوە و پێیان وایە کە لەبەر دۆخی ناوچەکە و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و فەلەستین دەتوانن دووبارە خۆیان نیشان بدەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئاساییە کە ئەوە لێکدانەوەی هەڵەیە و سوپا و دەوڵەتی سووریا دەتوانن بەرانبەریان بوەستنەوە ئاڵبەت گرووپەکانی بەرخۆدانیش یارمەتیدەر دەبن و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەموو چەشنە پشتیوانییەک ئەنجام دەدات.

ناوبراو زیادی کرد: دانوستانی ئێمە و تورکیا هەمیشە لە سەر پرسی جیاواز لە ئارادا بووە. لەسەر زۆر بابەت هاوڕا بووین و لە هەندێک جاریشدا جیاوازی ڕوانگە هەبووە و ئاساییە کە ئەبێ پێکەوە گفتوگۆ بکەین و هیوادارم کە بتوانم لەسەر پرسی ناوچەکە بگەینە یەک ئامانج کە ببێتە هۆی سەقامگیری ناوچەکە، نەک ئەوەی کە سووریا یان ناوچەکە دووبارە ببێتە شوێنی جەوڵانی تیرۆریستەکان.

News ID 52944

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha