بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاند کە فرۆکە جەنگییەکانی سووریا زنجیرەیەکی زرێی تیرۆریستانیان لە سەر جادەی حەلەب بۆ دیمەشق(ئێم 5) بۆردومان کردووە.
هەروەها وەزارەتی بەرگری سووریا لە بوردۆمانی شوێنی گردبوونەوەی تیرۆریستان و کوژران و برینداربوونی دەیان تیرۆریست هەواڵی دا و ڕایگەیاند: هێزی یارمەتی بە مووشەکهاوێژ و جیهازاتی قورسەوە گەیشتۆتە هاوێری باکووری حەما.
هاوکات "المیادین" لە ئازادکرانی ناوچەگەلێک لە شارۆچکەی بوەیزە لە باکووری تەیبەتولئیمام لە هاوێری باکووری حەما هەواڵی دا و وتی: گرووپە تیرۆریستییەکان دانیان بە کوژرانی 80 کەس و برینداربوونی دەیان کەس لە هێزەکانیان لە ئەنجامی بوردۆمانی مەیدانی باسیل لە حەلەبدا هێناوە و هەر ئێستا فرۆکە جەنگییەکانی سووریا خەریکن بە چڕوپڕی ناوەندەکانی گردبوونەوەی تیرۆریستان لە هاوێری شاری مۆرک لە باکووری حەما بوردۆمان دەکەن.
لە لایەکی ترەوە سەرچاوە خۆجێیەکان باس لە پێکدادان و تێهەڵچوونی قورسی نێوان کوردەکانی سووریا لەگەڵ گرووپگەلی سەر بە تورکیا لە ناوچەکانی حەربەل، شوارغە و مالکییە لە هاوێری حەلەب دەکەن و تا ئێستا لە زیانە ماڵی و گیانییەکانی ئەو شەڕە هیچ هەواڵێک بڵاو نەبۆتەوە.
Your Comment