بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوە لە گۆڤاری نەیشنەڵ ئینترێستی ئەمریکا، دەوڵەتی ئەڵمانیا لەم دواییەدا وێڕای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی چەکەمەنی تورکیا کە بە هۆی هێرشی ٢٠١٩ بۆ سەر کوردانی سووریا بەسەریدا سەپابوو، بڕیارە لەبری فرۆکەی ئێف ٣٥ی ئەمریکا، فرۆکەی جەنگی یۆرۆفایتێری ئەورووپی بداتە دەوڵەتی ئەنقەرە.
بە گوێرەی ئەو گۆڤارە، بەزوویی یەکەمین ناوگانی یۆرۆفایتێرەکانی ئەورووپی بە ناوبژیگەریی دەوڵەتی ئەڵمانیا، بۆ کردنە ئامانجی کوردەکانی عێراق و سووریا ڕادەستی تورکیا دەکرێت.
Your Comment