AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١٨ ١١:٠٠

نوێنەری تاران لە پەرلەمان:

سازش هەموو سەنگەرەکانمان لە دەست دەردێنێ

سازش هەموو سەنگەرەکانمان لە دەست دەردێنێ

نوێنەری تاران لە پەرلەمان بە ئاماژە بەوەی کە سازش هەموو سەنگەرەکانمان لە دەست دەردێنێ، وتی: دوژمنی زایۆنی لە هەر جێیەک بەرخۆدان و مشتی ئاسنینی لێ بێ، خۆی ناگرێت.

سەید عەلی یەزدی‌خاه لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، بە پێداگری لە زەروورەتی وەستان و خۆڕاگری لە بەرامبەر ستەمکارانی جیهانی و لەوان ڕژیمی زایۆنی، ڕایگەیاند: هەر گەلێک لە بەرامبەر دوژمندا کۆتا هاتبێت، لەناوچووە و هەر دەوڵەتێک ڕێی سازشی گرتبێتە بەر، لە بری تۆکمەبوون، داڕماوە.

نوێنەری تاران وێڕای ئاماژە بە نمونەگەلێکی وەک عێراق، لیبیا و میسر کە لە ڕێبازی سازش شکستیان هێنا، وتیشی: یاسر عەرەفاتیش کاتێ ویستی دەست لە بەرخۆدان هەڵگرێت، هەم ئامانجەکانی فەلەستین و هەم گیانی خۆی لە پای دانا.

یەزدی‌خاه جەختی لە تێچووی کەمتری بەرخۆدان بە نیسبەتی سازش کرد و ڕاشیگەیاند: سازش بەو هۆیەی دەبێتە هۆی لەدەستدانی سەنگەرەکانمان، تێچووی زیاتری هەیە.

ناوبراو کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە دوورگەی سەقامگیری لە پێناو بەرخۆدان وەسف کرد و جەختیشی کرد: دوژمنی زایۆنی هەر جێیەک بەرخۆدان و مشتی ئاسنین ببینێت، لێی دەکشێتەوە. وەک چۆن کاتێ بەرەوڕووی سنووروانان و هێزی پەدافەندی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆوە، پاشەکشێی کرد.

News ID 52599

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha