بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جاناتان سپێیەر کارناسی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە یادادشتێکدا بە پشتبەستن بە لێدوانی بەرپرسانی کوردی سووریا، ئیدعای کرد کە هێرشی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا لە تۆڵەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر ڕێکخراوی هەوافەزای ئەنقەرە، بە ئیزنی ئەمریکا ئەنجام دراوە.
ئەو لە زمانی بەرپرسانی کوردی سووریاوە دەگێڕێتەوە کە ئەمریکا بەو مەرجەی هێرشەکانی تورکیا لەباری دەفرایەتی و زەمانییەوە سنووردار بێت، ڕەزامەندی خۆی بۆ ئەو هێرشانە دەربڕیوە.
سپێیەر لە بەشێکی تر لەو یادداشتەدا باس لەوە دەکات کە ئەمریکا ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا بە فەرمی ناناسێت و کوردەکانی تەنیا لەباری سەربازییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دەوێت و هەر بۆیە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بۆتە ئامانجێکی ئاسان بۆ هێرشەکانی تورکیا.
Your Comment