AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١ ١٦:٤٨

وتەبێژی قەسام:

هێرش بۆ سەر خانووی نتانیاهۆ، پەیامێک بۆ داگیرکەران بوو

هێرش بۆ سەر خانووی نتانیاهۆ، پەیامێک بۆ داگیرکەران بوو

وتەبێژی قەسام وێڕای نرخاندنی هێرشی حزبوڵڵا بۆ سەر خانووی نتانیاهۆی جەنایەتکاری، ڕوو لە سەرکردەکانی ڕژیمی زایۆنی وتی: ئەگەر لە چنگاڵی دادی نێودەوڵەتی ڕزگار بن، لە دەستی خەباتکاران گیان بەدەر نابەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، ئەبووعوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام وێڕای پیرۆزبایی دەربڕین بۆ ئۆپەراسیۆنی تایبەتی حزبوڵڵا لە کردنە ئامانجی خانووی نتانیاهۆی جەنایەتکار، ڕایگەیاند: ئەو هێرشە هەڵگری پەیامێک بۆ داگیرکەران و سەرکردەگەلی جەنایەتکارە کە ئەگەر لە چنگاڵی دادی نێودەوڵەتی ڕزگار بن، لە چەنکی دادخوازیی خەباتکارانی ئۆمەی ئیسلامی گیان بەدەر نابەن.

وتیشی: شەهیدبوونی ڕێبەرانی بەرخۆدان نابێتە هۆی لاوازیی، بەڵکوو ڕەوتی بەرخۆدان و ورەیان بۆ کوتانی دوژمنانی بەهێزتر دەکات.

News ID 52359

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha