AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٧ ١٨:١٣

لە ڕاگەیێندراوێکدا؛

پەیامی سەرۆک کۆماری ئێران بە بۆنەی شەهادەتی یەحیا سینوار

پەیامی سەرۆک کۆماری ئێران بە بۆنەی شەهادەتی یەحیا سینوار

سەرۆک کۆمار بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک پیرۆزبایی و سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی فەرماندەی بەجەرگی جیهادی شەهید یەحیا سینوار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە پەیامێکدا بە بۆنەی شەهید بوونی یەحیا سینوار ڕایگەیاند: "جیهاد دژی دەستدرێژی ئا ئامانجێکی بەرزە کە بە تیرۆرکردن و دوورخستنەوەی پاڵەوانەکانی ئەم گۆڕەپانە دەوەستێنرێت."

شەهید سینوار لە ماوەی ژیانی پڕ بەهای خۆیدا ساڵانێکی زۆر لە دیلیەتی ڕژێمی نگریسی زایۆنیدا بوو و دوای ئەوە تا دوا ساتی ژیانی شکۆمەندی خۆی قارەمانانە خەباتی کرد و دەستبەرداری نەبوو.

جیهاد دژی شەڕانگێزی و پێدانی دیاری ئازادی و ڕزگاری بە خاوەن ڕاستەقینەکانی خاکە داگیرکراوەکان بزووتنەوەیەکی گەورەیە و ئامانجێکی بەرزە کە بە تیرۆرکردن و نەهێشتنی پاڵەوانەکانی ئەم گۆڕەپانە ناوەستێت.

News ID 52302

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha