AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٦ ١٣:٠٨

ڕاپۆرتی مێهر لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نیلفرووشان؛

بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نیلفرووشان لە ئیسفەهان

بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نیلفرووشان لە ئیسفەهان

خەڵکی ئیسفەهان ئەمڕۆ بە دووپات کردنەوەی حەماسەیەکی دیکە سەرلەشکەر شەهید حاج عەباس نیلفرووشانیان تا گوڵستانی شەهیدان بەڕێ کرد کە جارێکی نیشانی بدەن کە ڕێگای شەهادەت و بەرگری لە ستەمکاران درێژەی هەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە چەند کاتژمێر پێشەوە خەڵکی ئیسفەهان لە سەر شەقامەکان بە ئاڵای حزبوڵڵا و فەلەستین و ئێرانەوە وەستاون تا تەرمی شەهید نیلفرووشان تا گوڵستانی شەهیدانی ئەو شارە بەڕێ بکەن.

سەردار حسێن سەلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید عەباس نیلفرووشان لە ئیسفەهان بە وتنی ئەوەی کە لە ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادقی دوو شکۆمەندانە دەرکەوتین، هۆشداریی دەدەینە ئیسرائیل و هاوڕێکانی کە وەعدەی سادقی دوو بەس هۆشدارییەک بوو و بچووکترین کارێک بوو کە ئەنجاممان دا.

فەرماندەی گشتی سپا وتی: ئێمە لایەنە لاوازەکانی دوژمن دەناسین و بەسەریاندا زاڵین، خۆیانیش دەزانن چەندە لاوازن، پێیان دەڵێین کە هێرش بکەنە سەر شوێنێک، ئێمەش هێرش دەکەینە سەر هەمان خاڵ.

News ID 52278

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha