AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٣ ٠٨:٤٥

ڕێکخراوی چاوەدێری و پاڵپشتی لە مافی منداڵانی سترێک:

خوازیاری پاڵپشتی لە منداڵانی کوردستانی سووریا و ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیاین

خوازیاری پاڵپشتی لە منداڵانی کوردستانی سووریا و ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیاین

ڕێکخراوی چاوەدێری و پاڵپشتی لە مافی منداڵانی سترێک داوای لە سەرجەم هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد کە ئەرکی خۆیان لە پاڵپشتی لە مافی منداڵان جێبەجێ بکەن و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر منداڵانی کوردستانی سووریا ڕابگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی چاوەدێری و پاڵپشتی لە منداڵانی سترێک بەدەرکردنی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕۆژی ۆێنجشەممەی تورکیا بۆ سەر منداڵان لە کوردستانی سووریا داوای لە سەرجەم هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد کە ئەرکی خۆیان لە پاڵپشتی لە منداڵان جێبەجێ بکەن و هیرشەکانی تورکیا رابگرن.

ڕێکخراوی چاوەدێری و پاڵپشتی لە منداڵانی سترێک هاوپەیوەند بە کوژرانی منداڵانی کوردستانی سووریا بە هۆی هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە، بەیاننامەیەکی لە قوتابخانەی مستەفا گلۆ لە گەڕەکی هەللی شاری قامیشلۆ دەرکرد.

ئەو بەیاننامە لەلایەن خوێندکارانی پۆلی سەرەتایی بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی خوێندرایەوە.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: لە هەموو ئەو هێرشانەی کە لە جیهاندا دەکرێت، منداڵان گەورەترین قوربانیانن و بەتایبەتی لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا، مدناڵانی 80 لەسەدی کوژراوان پێک دەهێنن. منداڵان ڕۆژانە دەکەونە بەر توندوتیژی، کوشتوبڕ و دەستدرێژییەوە.

News ID 52226

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha