AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٨ ١٧:٥٠

دوای گەیشتنی بە ڕیاز؛

وەزیری دەرەوەی ئێران : بۆ گفتوگۆ لە سەر دۆخی ناوچەکە هاتوومەتە عەرەبستان

وەزیری دەرەوەی ئێران : بۆ گفتوگۆ لە سەر دۆخی ناوچەکە هاتوومەتە عەرەبستان

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ لەبارەی پرسەکانی ناوچە، گۆرانکارییەکانی لوبنان و غەزە و جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لەگەڵ بەرپرسانی سعوودی، گەیشتە خاکی عەرەبستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێراقچی لەگەڵ گەیشتن بە خاکی عەرەبستان سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەو سەفەرەی ڕایگەیاند: پێوەندییەکانی ئێمە و عەرەبستان پێوەندییەکی ڕوو لە گەشەیە و بە ئاراستەیەکی باشدا دەڕوات.

وتیشی: ئامانج لەم سەفەرە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی سعوودی سەبارەت بە پرسەکانی ناوچە، گۆرانکارییەکانی لوبنان و غەزە، جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی و هەروەها دۆزینەوەی ڕیوشوێنێک بۆ ئاوارەکانی لوبنانی و گەیاندنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بەوانە.

News ID 52166

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha