بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەیدانی فەلەستین لە ڕۆژانی ڕابردوو شایەدی گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ڕێزنان لە پێگەی شەهیدانی بەرخۆدان بە تایبەت شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا و شەهید نیلفرۆشان و هاوڕیزی ڕاگەیاندنی خەڵکی بۆ گەلی چەوساوەی غەزە بە دانانی چەپکەگوڵ بوو،
هاووڵاتیانی تارانی بە هەڵدانی ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاڵای حزبوڵڵای لوبنان، پابەندی و ڕیزنانی خۆیان بۆ شەهیدانی بەرخۆدان ڕاگەیاند.
هەروەها خەڵکی لەو گردبوونەوەیانەدا بە دەربڕینی دروشمی دژە ئەمریکی و زایۆنی وێڕای بێزاریدەربڕین بۆ جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی و هاوپەیمانانی، بۆ ڕاپەراندنی سەرکەوتووانەی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستی ٢ سپاسی خۆیان ئاراستەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کرد.
لە درێژەی کۆبوونەوەی ئەوڕۆدا بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا گرووپی تازییەباریی ٧٠٠٠ کەسی بەسیجی خوێندکاران بەشداری گردبوونەوەکەی مەیدانی فەلستین بێت، هەتا وێڕای دیکەی خوێندکاران لە ڕێوڕەسم و ڕێپێوانی ڕێزنان لە پێگەی شەهیدانی بەرخۆدان، هاوڕیزیی خۆیان لەگەڵ خەڵک و بەرخۆدانی لوبنان ڕاگەیێنن.
لەم ڕێپێوانەدا خوێندکاران پاش تێپەڕین بە چواڕێیانی وەلیعەسر، شەقامی تاڵەقانی و موفەتێح، بەرەو باڵوێزخانەی پێشووی ئەمریکا لە تاران هەنگاو هەڵدەگرن و لەوێ محەمەد ڕەزا تەهماسێبی لە شاعیرانی گەورەی ئایینی، نوێتراین هەڵبەستەکانی بۆ بێزاری لە ڕژیمی زایۆنی و نرخاندنی بەرخۆدانی ئیسلامی دەخوێنێتەوە.
Your Comment