AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٨ ٠٩:٣٠

سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق:

شەهادەتی نەسروڵڵا دەبێتە مۆتەکای ئیسرائیلییەکان

شەهادەتی نەسروڵڵا دەبێتە مۆتەکای ئیسرائیلییەکان

سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند کە هەر ئەو جۆرە کە سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ژیانیدا مۆتەکایەک بوو بۆ ئیسرائیلییەکان، دوای شەهادەتیشی هەر مۆتەکا دەمێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، فالح فەیاز سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی وێڕای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: ئەو شەهیدە گەورەیە هۆی شانازی و گیانپەنایەک بۆ هەموو هێزەکانی بەرخۆدان بوو.

ناوبراو درێژەی دا: بە دڵێکی خەمین و پڕ لە شانازییەوە، هەواڵی شەهادەتی فەرماندەی گەورە و سەیدی بەرخۆدانمان وەرگرت.

فەیاز وتیشی: نەسروڵڵا هیچ بوارێکی بەر نەدا و لە هیچ بنەمایەک نەکشایەوە و هەرگیز لە زیانی فەلەستین لەگەڵ کەسێ سازانی نەکرد.

ناوبراو دەیسی شەهیدی بەرخۆدانی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئەی شەهیدی گەورە تۆ لە ژیاندا مۆتەکایەکی تۆقێنەر بۆ زایۆنییەکان بووی و دوای شەهادەتەکەشت هەر مۆتەکا دەمێنیتەوە.

فالح فەیاز وتیشی کە ئەو هێزانەی بەرخۆدان کە تۆ پەروەردەیانت کرد، هەرگیز ناکشێنەوە و تا سەرکەوتن و بەدی هاتنی ئاواتت کە خوێندنی نوێژ لە قودس بوو، ناکشێنەوە.

News ID 51950

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha