AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٤ ٠٩:١٤

عێراقچی:

ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەر لە ئارادایە

ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەر لە ئارادایە

وەزیری دەرەوەی ئیران لە گفتوگۆیەکدا وتی کە پرسی وەڵامدانەوەی ئێران بە ئیسرائیل هەر لە ئارادایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لە شرۆڤەی بەرنامەکانی سەرۆک کۆمار لە سەفەری بۆ نیۆیۆرک بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی گەشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبارەت بە دانوستان بۆ لابردنی گەمارۆکان وتی: لە دەوڵەتی ڕابردوو دانوستان بۆ لابردنی گەمارۆکان هەوراز و نشێوی تایبەت بە خۆی هەبەوو و بەڕێز ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، بەرپرسی بوون. ئێستا گفتوگۆگەلێکمان لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی و ئەندامانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەیە، ئەوەیە کە لە دۆخی ئێستا بزانین چۆن دەتوانین دانوستانەکان ببووژێنینەوە و بە چ شێوەیەک دانوستانەکان ببەینە پێشەوە تا بگەینە ئامانجەکانی خۆمان.

ناوبراو هەروەها لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر وەڵامی ئێران بە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لە تاران وتی: هەڵوێستی ئێران لە ئەو بارەوە لە هەموو دیدارەکانی سەرۆک کۆمار لەوانە دیدار لەگەڵ مێدیا ئەمریکییەکان هاتووەتە ئاراوە، لەوێ سەرۆک کۆمار جەختیان کرد کە ئەوەی کە ئیسرائیل لە تاران ئەنجامی دا ناتوانێت بێ وەڵام بمێنێتەوە، بێ وەڵام هێشتنەوە بە واتای بانگهێشت کردن بۆ ئاڵۆزی و هێرشی زیاترە و ئەبێ ئیسرائیل وەڵامی خۆی وەربگرێت و ئەو بابەتە هێشتا لەلایەن ئێرانەوە لە ئارادایە، بەڵام ئەوەی کە لە وەڵامەکە لە کەی، چلۆن و بە چ شێوەیەک ئەنجام بدرێت لە شوێنێکی یدکە لەسەر بڕیار دەدرێت و ئێمە ئەوەی کە لە بەرژەوەندی خۆمان بێت بە وردی ئەنجامی دەدەین.

News ID 51871

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha