AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٧ ١٠:٢٥

بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان؛

سەرۆک کۆماری ئێران دەچێتە ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ئێران دەچێتە ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ئێران یەکشەممە یەکی رەزبەر بە مەبەستی بەشداری و لیدوان لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەچێتە نیۆیۆرک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران یەکشەممە یەکەکی رەزبەر بە مەبەستی بەشداری و لێدوان لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەچێتە نیۆیۆرک.

بڕیار وایە لێدوانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە سێی ڕەزبەر بێت کە ڕوانگەی گەلی ئێران لەوێ بخاتە ڕوو.

لێدوان لە کۆبوونەوەی پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی بە ناوی "بەرپرسان بۆ داهاتوو"، دیدار لەگەڵ ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەمریکا، گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبەرانی دینەکانی دیکە، کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی مێدیاکان، توێژینگەکان و دیکەی دیدارە دوولایەنەکان لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسانی وڵاتانی ئەورووپی، ئاسیایی و جیهانی ئیسلام لە بەرنامەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ئەو سەفەرە دەبێت.

News ID 51725

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha