AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٥ ٠٩:٠٦

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا:

داواکاری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پێکهێنانی یەکێتی ئیسلامی، زۆر گرینگە

داواکاری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پێکهێنانی یەکێتی ئیسلامی، زۆر گرینگە

حەیدەر ئەللامی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، داواکاری مەسعوود پزسکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پێکهێنانی یەکێتی ئیسلامی، هاوشێوەی یەکێتی ئەورووپای داواکارییەکی جیدی و گرینگ وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدەر ئەللامی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە یەکێت یئیسلامی کە سەرۆک کۆماری ئێران داوای پێکهێنانی کردوووە، جیاوازە لەگەڵ ڕێکخراوی ناکارامەی کۆنفڕانسی ئیسلامی وتی: ئەو کێشە گەورەگەلە کە بەرەوڕووی جیهانی ئیسلامە، وا بۆی دەچێت کە هێزێکی کاریگەر لە بەرانبەر زلهێزەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێک بێت.

حەیدەر ئەللامی بە ئاماژە بە ئەوەی کە وڵاتانی ئیسلامی خاوەن ئەزموونگەلێک لەوانە دامەزراندنی ڕێکخراوی کۆنفڕانسی ئیسلامی و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامین، بەڵام ئەو دوو ڕێکخراوە هیچ دەسکەوتێکی بۆ جیهانی ئیسلام و بەتایبەتی پرسی سەرەکی واتا فەلەستین نەبووە، زیادی کرد: بەدی هێنانی داواکاری پزشکیان ئەنجامی دوو کاری دەوێت کە یەکێکیان ، هەوڵی ئایینی و سیاسی ، درووست کردنی ڕێککەوتن لەنێوان مەرجەعە دینی و سیاسییەکان و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی بەردەوام بۆ گەییشتن بە بەرنامە و هەوڵێکی هاوبەشە کە دژایەتی نەبێت لەگەڵ بڕوا دینییەکان.

ناوبراو وتیشی: هەوڵی دووهەم، پێکهێنانی یەکەیەکی دراوی هاوبەش وەکوو ئەوەی کە لە یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە دیاری کردنی یۆرۆ ڕووی داوە و هەروەها پێکهێنانی ئەرتەشێکی ئیسلامی هاوشێوەی ناتۆیە، بەڵام بەدی هاتنی ئەو داواکارییە پێویستی بە ماوەیەکی دوور و درێژە.

News ID 51687

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha